تبلیغات
adabiat - شێعرێکی جوانی وه‌فایی

adabiat

 

شێعرێکی جوانی وه‌فایی

 

نوشته شده توسط:amir habibi

حه‌ریقی ئاوری دووریم خۆماری زۆلفی جانانه

ئه‌گه‌ر بایه‌ک له‌لای قیبله‌م نه‌یه حاڵم په‌ریشانه

نه‌سیمی سوبح‌ده‌م قوربانی نه‌شئه‌ی تۆزی ریگه‌ت بم

ژیانم بێنه‌وه راببره به‌و باغ‌و گۆلستانه

ئه‌من وا لێره و رووحم له خاکی پاکی به‌تحی‌دا

غه‌ریبم بێ‌که‌سم رووح‌و دڵم سوتاوی هیجرانه

ئه‌گه‌ر ده‌ریای ئاور بێ، ئه‌گه‌ر توفانی خوێن هه‌ستی

به سۆزو گریه‌یی زارم، بڵێ به‌و ماهی تابانه

به غه‌مزه‌ی چاوه‌که‌ی مه‌ستت هه‌موو جێ نه‌شته‌ره جه‌رگم

به مۆژگانی سیات قه‌لبم سه‌راسه‌ر جێگه په‌یکانه

به تارئ زوڵفی گوڵناری جه‌ماڵی تۆیه روژو شه‌و

سه‌رم ده‌ربه‌ندی سه‌ودایه دڵم سه‌رگه‌رمی سووتانه

دڵم سه‌ودا سه‌ره ، جانم پڕی غه‌وغایه نازانم

نه داخی تایی زووڵفانه، نه ده‌ردی ورده خاڵانه

نه خاڵت رووحمی پێم دادی نه قه‌لبی دائره‌ی زووڵفت

عه‌جه‌ب ماوم ده‌ڵی ده‌وره‌ی فه‌ره‌نگوو کافرستانه

به شه‌وقی ڕووت له ‌حه‌ڵقه‌ی زووڵفه‌که‌ت وا ئاهو ناڵه‌ی دڵ

له سۆبحی کازبه‌ی شه‌و دا چریکه‌ی مۆرغی خۆشخانه

شه هیدی تیغی ئه‌برۆتم ، به جه‌زبه‌ی خاله‌که‌ی چاوت

مه‌قامم قابه قه‌وسینه له سایه‌ی پیری مه‌ی خانه

هه‌مو عاله‌م به دیدارێکی تۆ قۆربانی ئه‌برۆتن

مه‌گه‌ر تاقی برۆت قۆربان  هیلالی جه‌ژنی قۆربانه

عێباده‌ت خانه به‌رهه‌م بوو به نه‌شئه‌ی قێبله‌که‌ی ئه‌برۆت

له سایه‌یی چاوه‌کانت مالی که‌عبه‌ش بو به بووتخانه

خه‌تێ هات زۆلفه که‌ی له‌رزی له‌سه‌ر خالی سیا گۆیا

حه‌بش بۆ چین له‌تێلێ‌دا که‌رووم‌و هێند شه‌ڕیانه

به ناز روی کرده میحرابی بروو مۆژگانی پێی فه‌رموو

تۆ لۆتفت هه‌بێ قوربان خه‌راباتیش مۆسۆڵمانه

به ئاهو گریه بۆ سه‌یری جه‌ماڵی چووم‌و پێی فه‌رموم

تاماشای باغ‌و گوڵشه‌ن بۆچیه به‌و باوو بارانه

وه‌فایی ده‌ردی بێ ده‌رمانی ئه‌وچاوانه نازانم

هیلاکی تۆیه یا نه خه‌سته‌گیانی ده‌ستی په‌ریانه



Foot Pain
سه شنبه 17 مرداد 1396 05:00 ب.ظ
I every time emailed this webpage post page to all my friends, because if like to read it then my contacts will too.
How long will it take for my Achilles tendon to heal?
شنبه 14 مرداد 1396 05:38 ب.ظ
I like it when individuals come together and share ideas.

Great site, stick with it!
Kristin
جمعه 16 تیر 1396 07:47 ب.ظ
Hey there! I just wanted to ask if you ever have any trouble with hackers?
My last blog (wordpress) was hacked and I ended up losing a few months of hard work due to no back up.
Do you have any methods to protect against hackers?
std clinic near me
سه شنبه 26 اردیبهشت 1396 04:59 ق.ظ
ریشه از خود نوشتن در حالی که صدایی دلنشین ابتدا آیا نه حل
و فصل خوب با من پس از برخی از زمان.
جایی در سراسر جملات شما در واقع موفق به
من مؤمن اما تنها برای while. من هنوز کردم مشکل خود را با جهش
در منطق و شما خواهد را سادگی به
کمک پر کسانی که معافیت. اگر شما که می
توانید انجام من را بدون شک تا پایان در گم.
Larue
دوشنبه 25 اردیبهشت 1396 06:10 ق.ظ
Hello everyone, it's my first pay a visit at this site, and post is in fact fruitful for me, keep up posting
such content.
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر